سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من سروودی یه‌کسانی هه‌موو هاوده‌نگ به یه‌ک ئاواز ئازادی ده که‌ین به رێباز بؤ داد په‌روه‌ری به نیاز بۆ خه‌بات ده‌که‌ین با نگه واز ئیمه‌ین هه‌موو ده‌که‌ین نه‌فره‌ت له ژێرده‌سته بوونی ئافره ت ده ڵێن نا هه‌رگیز بو سته‌م نا بۆ ژینێکی بێ به‌رهه م هه‌شتی مارسی شای روژه‌کانی بۆ ژنانی گشت جیهانی ده‌ستێکی نوێی بۆ هاوسانی بۆ داد په‌روه‌ری بۆ یه‌کسانی ده‌با به هاو سه‌نگی بژین ئاسته‌نگی پێش که‌وتن نه‌بین پیاو و ژن دوو بوونه وه‌رن بۆ یه‌کتری گرنگ و سه‌روه‌رن به‌ڵێ بۆ مروڤ سالاری بۆ ئازادی بۆ هۆشیاری بۆ سه‌ربه‌ستی به‌یه‌ک بروا بانگمان به گشت دنیا ده‌گا هه‌شتی مارسی شای روژه‌کانی بۆ نانی گشت جیهانی :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەری دەزگای وارڤین
کەمپەینی توند و تیژی دژی ژنان سووکایەتی کردنە بە کەرامەتی مرۆڤ
رووداو
پەیامنێر
خوداکان
ژن لە قورئان دا
بنــــــــــــــــار
ماڵپەڕی مافی ژنی کورد
کڵاوڕۆژنە
راستگۆ
هەواڵنێرانی بێ‌سنوور
ڕێنێسانس نیوز
... دۆعا ...
رەوا نیوز
پزیشک بۆ هەمووان
دەروونناسی
kcnorg.org
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
سەرلە بەیانی رۆژی یەک شەممە فەرزاد كەمانگەر و عەلی حەیدەریان و فەرهاد وەكیلی و شیرین عەلەم هولی و مەهدی ئیسلامیان ، 5 چالاکی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی دا لە سێدارە دران

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
دوای ئه‌وه‌ی حیزبی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، گۆڤاری "وێران " که گۆڤارێکی ئاوانگاردی ئه‌ده‌بی کوردییه و له هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مرۆ به‌رگری ده‌کات، تاوانبار ده‌کا که ئه‌و گۆڤاره به پێغه‌مبه‌ره‌کان ئیهانه‌ی کردووه و گه‌نجه‌کانی بۆ بێ ئه‌خلاقی هان داوه و....
دوکتور فه‌رهاد پیرباڵ، نووسه‌ر و رووناکبیری ناسراوی کورد و سه‌رنووسه‌ری ئه‌و گۆڤاره، له وه‌ڵامی حیزبی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان و هه‌ندێ له مه‌لاکانی کوردستان، روونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاو کردۆته‌وه. به‌شی ئه‌ده‌بی رێنێسانس نیوز هه‌وڵی دا ده‌قی ئه‌سڵی روونکردنه‌وه‌که‌ی فه‌رهاد پیرباڵ له خۆدی نووسه‌ر وه‌ربگرێ، به‌ڵام ئه‌و ئیمکانه فه‌راهه‌م نه‌بوو، هه‌ر بۆیه ناچار بوو ده‌قی روونکردنه‌وه‌که‌ی فه‌رهاد پیرباڵ له ماڵپه‌ری ره‌وا نیوز وه‌ربگرێ.

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
شاعێری ناسراوی کورد. ،مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س پاش چه‌ند رۆژ بێده‌نگی له‌ئاست هه‌ڕه‌شه‌و تۆمه‌تی هه‌ندێ له‌مه‌لاکانی چه‌ند مزگه‌وتێکی شاری هه‌وڵێر وه‌ڵامێکی هێمنانه‌ی به‌تۆمه‌ته‌و بوختانه‌کانی مه‌لاکان داوه‌ته‌وه‌و داوا ده‌کا که‌رێز له‌فره‌ئایینی وفره‌بیروباوه‌ڕی بگرن. بێکه‌س له‌به‌شێکی نامه‌که‌ی خۆیدا ده‌نووسێ: ئێمه‌ئه‌گه‌ر جوان بووین به‌جیاوازی‌ئایینی‌و مه‌زهه‌بی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌جوان ئه‌بین.

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - رێنێسانس نیوز: رۆژی چوارشه‌ممه 15ی بانه‌مه‌ڕ زیاتر له 2000 کچه خوێندکاری زانکۆی تاران، بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی دژ به به‌زۆره‌ملیكردنی رووپۆشی ڕه‌ش، کۆبوونه‌وه. كۆمیسیۆنی ژنانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی موقاومه‌تی ئێران – پاریس له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌دوای ئه‌وه‌دا هات كه به‌كرێگیراوانی «حه‌راسه‌ت»، لقی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات له زانكۆ، رێگرییان كرد له چوونه‌ژووره‌وه‌ی كچانی خوێندكار. " ئه‌و کرده‌وه‌ی حه‌راسه‌تی زانکۆ ده‌بێته هۆی رق و تووڕه‌یی خوێندكاران. دوابه‌دوای ئه‌م هه‌نگاوه، ژنانی خوێندكار، به‌یاننامه‌كه‌ی حكومه‌تیان دڕاند، كه وه‌ك «به‌خشنامه‌ی ئه‌نجوومه‌ن بۆ كاری دیسیپلین» له ده‌ركه و دیوار درابوو، ئینجا ژنانی خوێندكار ده‌ستیان به رێپێوان و به‌رزكردنه‌وه‌ی درووشمی دژه‌حكومه‌تی كرد له زانكۆی هونه‌ر. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر به‌رده‌وام بوو له لایه‌ن كوڕانی خوێندكاره‌وه پشتگیری كرا.
هه‌واڵگری ئه‌م کۆمیسیۆنه له کۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نێ ئه‌مه دووهه‌مین ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خوێندكارانه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا. رۆژی شه‌ممه 11ی بانه‌مه‌ڕ، رۆژی جیهانیی كرێكارانیش، خوێندكاران بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له ئاست چوونی شاراوه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بۆ یه‌كێك له هۆڵه‌كانی زانكۆی تاران، ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان. ئه‌وان به درووشمی «دیكتاتۆر شه‌رم كه، واز له زانكۆ بهێنه»، «خوێندكار، كرێكار، یه‌كگرن یه‌كگرن»، «ئێمه بۆ یه‌ك مه‌به‌ستین، گه‌لێكی بێ شكستین»، «ئێمه نه‌داین، سۆهرابین، هه‌ر هه‌موومان یه‌كده‌نگین»، «ئازادی، عه‌داڵه‌ت، بوونه درووشمی میلله‌ت»، رق و تووڕه‌یی خۆیان دژ به رژێمی ویلایه‌تی فه‌قێه راگه‌یاند.
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
وێنەی ژنێکی قامچی لێدراو لە لایەن هێزە کۆنەپەرەستەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
فەیلەسوفی فەرەنسی سیمون دوبۆڤار دەڵێت:
ئەگەر مرۆڤ ئازادی بۆ خۆی بوێت، ئەوكاتە بۆ كەسانی دیكەشی دەوێت. من خەبات دەكەم بۆ ئەوەی پاشە ڕۆژمان بە تەواوی رۆشن بێت، بەمەش رێ لەبەردەم پاشە رۆژی من رۆشن دەبێت ".
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خوازیار نیم ژن دەسەڵاتی بە سە‌ر پیاودا هەبێت، بەڵکوو دەسەڵاتی بە سە‌ر خۆیدا هەبێت .
ماری ولستونکراف
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون : مەلا سەدیقی لە نوێـژی هەینی تاران دا کوتی : '' کاتێ ژنەکان حیجابی ئیسلامی لە بەرچاو ناگرن ، زیناح لە کۆمەڵگا دا زۆر دەبێ و زۆر بوونی زیناحیش هۆکاری هاتنی بوولەرزەیە '' .
جەن مەک کریت، کچێکی تەمەن 22 ساڵەی ئامریکاییە و بە کردنەوەی لاپەرەیەکی فەیس بووک داوای لە هەموو ژنەکانی جیهان کردووە تا لە رۆژی دوو شەممە ـ واتە سبەین...ێ ـ هەموویان مەمکی خۆیان رووتکەنەوە تا تێۆرییەکەی ئایەتوڵڵا سەدیقی بۆ جارێکیش بێ تاقی بکەنەوە .

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - فەیس بووک : کچە کوردێک بە ناوی ئێلاهە محەممەد ئابادی تەمەن 24 ساڵ لە بەندیخانەی عیشرەت ئابادی ئێران لە کاتی ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا . دواتر هێزە مرۆڤ کوژەکانی کۆماری ئیسلامیجەستەی ئێلاهە دەبەنە کوورەیەکی خشتە سازی و لەوێ دەینێژن . بەڵام ئەم کارەساتە دڵتەزێنە لە لایەن چەند کەسێکی مەدەنیەوە ئاشکرا دەبێت . هەر بۆیە هێزە سەرکوت کەرەکانی ئیتلاعات پاش 4 رۆژ جەستەی شەڵاڵی خوێنی ئێلاهە لە ژێر گڵ دەردێنن و دەیسووتێنن . تا بە خەیاڵی خۆیان کۆتایی بەم چیرۆکە بێنن . بەختەوەرانە کارەساتی ئێلاهە ئاشکرا بوو .
شایانی باسە بە پێی قسەی پزیشکانی پسپۆر ئێلاهە بە کەرەسەیەکی گەورە وەکوو بتڵی پێبسی دەسترێژی سێکسی کراوەتە سە‌ر و پاشان بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە دراوە .
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
ئادرەسی نوێی وێبلاگی خاتوون لە فەیس بووک دا
xatun

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
چەند رۆژ لەوە پێش لە هەواڵەکاندا بیستم هێزەکانی ئەلقاییدە لە گوندێکی عێراق 27 کەسی مەدەنیان دەسبەسەر کردووە و دوایی بە دەست و لاقی بەستراوەوە دانە دانە کوشتوویانن
بە ڕای من ئەو جینایەتانەی ئەلقاییدەو هێزە سەرەرۆییەکانی ئیسلامی دەکەین ، لە گەڵ یاسای ئیسلامی دەگونجێ و دژایەتی لە گەڵ قورئان دا نیە . ئەوە ئیسلامی نابی محەممەدییە .
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
وارڤین – تایبەت: خانمی كورد مینا قازی، تا دوایین چركەساتەكانی تەمەنی، دەستی لەئامانج و هەڵوێستی نیشتیمانپەروەری هەڵنەگرت. بەو هۆیەشەوە لەهەر دوو سەردەمی دەوڵەتی پەهلەوی و دەسەڵاتداری دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا چەندینجار دە‌ستگیر و زیندانی كراوە. لەگرتووخانەی كۆماری ئیسلامی‌دا بەو تەمەنەی پیرەی خۆیەوە ئەشكەنجەو سووكایەتی پێ كراوە. هەموو تاوانی مینا قازی، هەڵوێستە نیشتیمانپەروەرییەكەی بووە. تاوانێكی دیكەشی هەبوو، چونكە مینا، خانمی سەرۆككۆماری كوردستان پێشە‌وا قازی محەمەد بوو.
مینا خانم كاتێك لەسەر رەوشی كورد قسەی دەكرد دەیگوت:
"بەڵێن و پەیمانی یەكگرتنی كوردم پێبدەن تا منیش مزگێنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانتان پێبدەم. چونكە یەكبوون و یەكگرتنی هێزە سیاسییەكانی كوردستان دەرمانی هەموو دەردانە. ئەگەر گەلی كورد لەنێو خۆیدا یەكگرتنێكی بەهێز پێكبێنێت، دروستبوونی كوردستانێكی سەربەخۆ كارێكی ئاسانە. لەو بڕوایەدام زۆر ناخایەنێت كە كورد وەك نەتەوەكانی دیكەی جیهان دەبێتە خاوەن پێناسەیەكی نەتەوەیی. ئاواتی پێشە‌وا قازی محەمەدیش ئەو خۆزگەو حەسرەتە مێژووییە بوو...". مینا خانم، لەناو گەلدا وەك (دایەخانم) بانگ دەكرا، خانمێكی بەویقار و بەڕێز بوو. لەناو گەلدا خۆشەویست بوو. ئەو لەمێژووی هاوچەرخی كوردستاندا بەمێژوونامەیەكی زیندوو دەژمێردرا. زۆر زانا و رۆشنبیر بوو. ئاگای لەجیهان و رەوشی بزووتنەوە سیاسییەكانی كوردستان بوو. خەمە هەرەگەورەكەی، ژێردەستەیی كورد و كوردستان بوو. كاتێك زانی كە لەباكووری كوردستان لەناو ریزەكانی گەریلادا كچ و ژنیش لەدژی دەوڵەتی تورك شەڕ دەكەن، زۆر خۆشحاڵ بوو و گوتی:"ئێستا ئیتر لە رزگاری گەلی كورد نزیك بووینەتەوە، لەبەر ئەوەی ژنی كورد وەك پیاو چووەتە سە‌ر چیاكان و لەگۆڕەپانی سیاسیش‌دا خەبات دەكات. داخوازی و ئامانجی هەرەگرنگی ئێمە لەسەردەمی كۆماری كوردستانیشدا دامەزراندنی"یەكێتی ژنانی كوردستان"و بەشدارییان لەهەموو كاروباری كۆمەڵگادا بوو".
لەماوەی ساڵە رەشەكانی سەردەمی دەسەڵاتداری پەهلەویدا مینا قازی، وەك دایكێكی خۆشەویست، ئەڤینداری دۆزی كوردستان بوو. پاش شۆڕشی گەلانی ئێران و تێكچوونی دەسەڵاتداری دەوڵەتی شاهەنشاهی لەئێران، رۆژهەڵاتی كوردستان كەوتە دەست كورد. بۆیە(دایەخانم) دیسان دەستی بەخەباتی خۆی كردەوە. ئەو دەیویست لەدەرفەتە زێڕینەكاندا كارێك بۆ منداڵەكانی بكات. بەڵام دەسەڵاتداری كورد لەسەر كوردستان ئەمجارەش زۆر بەردەوام نەبوو و لەساڵانی 1979- 1980-1981، پاش شەڕێكی قورس ئەو بەشەی كوردستان كەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی. لەمیانەی ئەو شەڕەدا بەهەزاران كورد كوژران و بەهەزارانیش بەزۆرداری لەگرتووخانەكاندا گوللەباران یان لەسێدارەدران. (دایە خانم) لەساڵی 1986، نزیكەی ساڵێك لەژێر چاودێری ئیتیلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا دە‌ستگیر كرا. خۆیشی هۆكاری گرتنەكەی نازانێت. مینا خانم، لەدەرەوەی ماڵ، بەشێوەیەكی نهێنی لەلایەن ئەو هێزانەوە رفێندرابوو. هەرچەندە تەمەنی لە 70 ساڵ زیاتر بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەلەك ئەشكەنجە دراوە. هەواڵی ناخۆشی پێڕاگەیەندراوەو بێڕێزی زۆری پێكراوە. بەرپرسانی دایەرەی ئیستخباراتی ئێران بەئاشكرا پێیانگوتبوو:"ئەگەر مێردەكەت(قازی محەمەد) نەبوایە، ئێمە لەئێراندا هەرگیز كێشەی كورد و كوردستان‌مان نەدەبوو".
پاش ئەو رووداوە تاماوەیەكی درێژ مینا قازی، مافی دەرچوونی لەئێران نەبوو و هەمیشە لەژێر چاودێری ئیتیلاعاتدا بوو. ئەوكاتەی لەساڵی 1988، (عفەت) كچی مینا قازی، لەسوید بەدەستی هەندێك تیرۆریستی دەوڵەت كوژرا، نە تەنیا لەئێران و كوردستانیش مافی گێڕانی پرسەنامەیان بەبنەماڵەكەی نەدا، بگرە هەڕەشەشیان لێ‌كردن. لە17.ی رەشەمەی ساڵی 1998، لەشاری مەهاباد لەگەڵ جیهانێك لە ئاوات و دەرد مینا قازی سەری نایەوەو بەیەكجاری ماڵئاوایی لەكوردستانیان كرد. لەرۆژی كۆچی دواییدا بەهەزارانكەس لەسەر گۆڕستان ئامادەبوون و بەمەراسیمێكی تایبەت لەگۆڕستانی مەهاباد نێژرا. هەرچەندە ئەویش وەك باقی نەمران بەجەستە لەناو گەلی خۆیدا نییە، بەڵام وەك شاعیرێكی كورد گوتوویەتی:"نامرن! ئەوانە لەدڵی میللەتا دەژین".

ئەوەش دەقی هەڤپەیڤینێكی بڵانەكراوەیە كە لەگەڵ مینا قازی، ئەنجامم داوە :
درێژه‌ی بابه‌ت...
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون- وارڤین: به‌ڕێویه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه، له ژێر ناوی ( بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان- 2009)، له گه‌ڵ به‌روارد كاریه‌ك سه‌باره‌ت به ئاستی توندوتیژیه‌كانی دژ به ئافره‌تان له نێوان هه‌ردوو ساڵی (2008-2009) _ (1_1 تاكو 31_21_2009) ( هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك).
له‌م باره‌یه‌وه، ئاری ڕه‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكیدا به ماڵپه‌ڕی وارڤینی ڕاگه‌یاندوه : ڕاپۆرته‌كه‌یان پێكدێت له كۆی ڕووداوه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و سوتان و سوتاندنی ئافره‌تان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تان له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك).
گوتیشی: به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه، كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ له باره‌ی باردۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تان خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گرنگه له پاشكۆی ڕاپۆته‌كه‌دا زانیاری له باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو، كه له ساڵی 2009 له سه‌ر تووندتیژی دژ به ئافره‌تان سزا دراون.
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌دا (ئاری ڕه‌فیق) ئاشكرایكرد، ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆته‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه پێشان ده‌دات، كه ئاستی كوشتن له هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ كه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ئاستی خۆسوتاند له هه‌ندێ ناوچه ده‌وه‌ستێت و له هه‌ندێ ناوچه به‌رزبۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕه‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌ت له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به پله‌ی یه‌ك باشتر بووه، له پاشان له دهۆك و دواتر پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان به پله‌ی سێیه‌م دێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان چاوه‌ڕێی په‌سه‌ند كردنی پڕۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزان ده‌كات له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، كه زۆرێك له كێشه و گرفته یاساییه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
گوتیشی: له ساڵی 2009دا، ڕێژه‌ی تۆماركردنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی تۆماركراون له سه‌ر مۆبایل، به به‌راورد له گه‌ڵ ساڵی 2008 كه‌مبۆته‌وه.
رێژه‌ی سوتانی ژنان له هه‌ولێر كه‌م و له سلێمانی و دهۆك زیادی كردووه
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی كوشتن له پارێزگای هه‌ولێر، له‌ساڵی 2009 له پارێزگای هه‌ولێر به قه‌زای سۆرانه‌وه (37) ژن به هه‌موو شێوازه‌كانی (خۆكوشتن و خۆخنكاندن و به ئه‌نقه‌ست) كوژراون.
ئه‌و رێژه‌یه‌ش له له‌ساڵی 2008 ه‌وه ته‌نیا (52) حاڵه‌ت بووه. سه‌باره‌ت به پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ ساڵی 2009 رێژه‌كه (29) حاڵه‌ت بووه و هه‌مان رێژه له ساڵی 2008 دا تۆماركراوه.
بۆ پارێزگای دهۆكیش له ساڵی 2009 رێژه‌ی كوشتنی ژنان (19) كه‌س بووه و له ساڵی 2008 ئه‌و رێژه‌یه (23) ئافره‌ت تۆماركراوه.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی سوتانیش له هه‌رێمی كوردستان، راپۆرته‌كه به‌مجۆره ئاماره‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو، له هه‌ولێر ساڵی 2009 رێژه‌ی سوتان (151) كه‌س بووه و له ساڵی 2008 رێژه‌ی سوتانی ئافره‌تان و ژنان (161) ئافره‌ت كوژراون.
له‌سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیانیش رێژه‌ی سوتان زیادی كردووه كه (188) حاڵه‌ت سوتان هه‌بووه، له‌كاتێكدا ئه‌و رێژه‌یه له ساڵی 2008 كه‌متربووه كه ته‌نیا (161) كه‌سن.
سه‌باره‌ت به پارێزگای دهۆكیش له ساڵی 2009دا به‌هه‌مانشێوه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان رێژه‌ی سوتان زیادیكردوه گه‌یشتوه‌ته (75) حاڵه‌ت، له‌كاتێكدا ئه‌و ژماره‌یه له ساڵی 2008 دا ته‌نیا (58) حاڵه‌ت بووه.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئاماژه به ژماره‌ی ئه‌و ژنانه ده‌كات كه سكاڵایان تۆمار كردووه، له هه‌ولێر له ساڵی 2009 رێژه‌ی تۆماری سكاڵاكان (1357) حاڵه‌ت بوو و ئه‌و رێژه‌یه‌ش زیاتر بوو له ساڵی 2008 كه ته‌نیا (1201) حاڵه‌ت بووه.
له سنوری پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان حاڵه‌ته‌كانی سكاڵا گه‌یشتوه‌ته (815)، به‌ڵام له ساڵی 2008 ئه‌و حاڵه‌ته زیاتر بوو كه (991) ئافره‌ت بوون.
به‌ڵام له پارێزگای دهۆك حاڵه‌ته‌كه به‌مشێوه‌یه بووه، له ساڵی 2009 رێژه‌ی سكاڵا (486) حاڵه‌ت بوو و له ساڵی 2008 حاڵه‌ته‌كه (366) سكاڵا بووه.
هه‌ر له راپۆرتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، باس له ورده‌كاری پێشێلكارییه‌كان ده‌كات، كه زیاتر له (80) لاپه‌ره پێكدێت، وه‌ك ته‌مه‌نی تاوانبار و ته‌مه‌نی ئه‌و ژنانه‌ی توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه باس له ئاستی بژێوی و خوێنده‌واری ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه، یان ئه‌نجامیان داوه .
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون : ئاژانسی سی ئێن ئێن ی ئه‌مریکی بڵاوی کرده‌وه که‌وا له‌یه‌کێک له‌گونده‌کانی باکووری کوردستاندا پۆلیس ته‌رمی کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵی دۆزیوه‌ته‌وه که له‌ناو چاڵێکدا له باخچه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆیان شاردرابۆوه . سه‌رچاوه‌که باسی له‌وه کرد ئه‌م کچه کورده به ده‌ستی به‌ستراو و ماوه‌ی 40رۆژ ده‌بێت
به‌زیندووتی چاڵ کراوه که چاڵه‌که‌ش درێژییه‌که‌ی دوو مه‌تر ده‌بێت، له‌ناو باخچه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆیان شاردراوه‌ته‌وه.
پپلیس تورکیا رایگه‌یاندووه: ئه‌م کاره له‌لایه‌ن باوک و باپیری کچه‌که ئه‌نجامدراوه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گوایه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوڕێکدا هه‌بووه،واته له‌ژێر ناوی شه‌ره‌فدا ئه‌م کاره ئه‌نجام دراوه .

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - وارڤین : بەپێی ئەو توێژینەوەیەكی رێكخراوی وادی ئەڵمانی 72%.ی ژنان پارێزگای دهۆك، 77,9% ژنانی سلێمانی 63%.ی هەولێر %63 و 81%.ی كەركوكی نوێ(گەرمیان) خەتەنەكراون. یەكێك لەئەنجامدەرانی ئەو توێژینەوەیە بەوارڤینی راگەیاند كە لەبەر كێشەی عەشایەری و هەندێك هۆكاری دیكە لەپارێزگای دهۆك نەتوانراوە وەك پێویست كار لەسەر ئەو توێژینەوەیە بكرێت. جێی ئاماژەیە، تەمەنی ئەو كەسانەی كە لە توێژینەوەكەدا بەشداربوون لەنێوان 14 تا 80 ساڵدا بووە.
ئەمڕۆ 6ی 2ی 2010 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەكردنی مێینە لەجیهانە. هەر لەوپەیوەندییەدا رێكخراوی وادی ئەڵمانی لە هۆڵی هوتێلی چوارچرای هەولێر بەئامادەبوونی رۆژنامەوانان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بەست و ئە‌نجامی توێژینەوەیەكی راگەیاند. توێژینەوەكەی رێكخراوی وادی لەسەر ئاستی هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی(گەرمیان) و دهۆك ئەنجامدراوە

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - وارڤین: به بیانووی ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تیدا به‌شداریی کردووه، کچه کوردێکی پازده ساڵه باکووری کوردستان به انوی "بێریڤان" به حه‌وت ساڵ و نیو سزای گرتووخانه مه‌حکووم کراوه و له نامه‌یه‌کدا که له رۆژنامه‌ی (زه‌مان)ی تورکیدا بڵاوی کردۆته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێ "به ژیانی ناو گرتووخانه رانه‌هاتووم، لێی بێزارم و به‌رده‌وام ده‌گریم".
به گوێره زانیارییه‌کان دادگای شاری ئامه‌د، له 26 ژانوویه‌ی ئه‌مساڵدا، سه‌ره‌تا بێریڤانی به 13 ساڵ و نیو سزای گرتووخانه مه‌حکووم کردووه، به‌ڵام دواتر، له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا به‌هۆی ته‌مه‌نی که‌میه‌وه، سزاکه‌ی بۆ حه‌وت ساڵ و نیو به‌ندکردن دابه‌زاندووه.
بڕیاره‌که‌ی دادگا پشتی به دوو تۆمه‌تی "ئه‌نجامدانی تاوان به فیتی رێکخراوێکی نایاسایی" و "پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ رێکخراوێکی نایاسایی" به‌ستووه، بێریڤان له‌مباره‌وه رایگه‌یاندووه: "نازانم پروپاگه‌نده چییه"؟
بێریڤان که له نامه‌که‌یدا بۆ رای گشتی داوا ده‌کات ئازاد بکرێت و ده‌نووسێ: "ده‌مه‌وێ لێره بێمه ده‌رێ، ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌که‌م بم، ئه‌من به ژیانی ناو گرتووخانه رانه‌هاتووم و لێی بێزارم. به‌رده‌وام ده‌گریم، ژیانی ئێره دڵم ده‌گووشێ و زۆر زۆریش ئاره‌زووی بنه‌ماڵه‌که‌م ده‌که‌م."
دایکی بێریڤان داوای ئازادی کچه‌که‌ی ده‌کات و رایگه‌یاند: کچه‌که‌م هه‌رچی کردبێ تاوان نییه، چونکه منداڵه و ته‌مه‌نی هی ئه‌وه نییه له به‌ندیخانه بمێنێته‌وه.
به پێی دوایین زانیارییه‌کان له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوودا، لانیکه‌م 1300 منداڵی کورد، به پشتبه‌ستن به قانوونه‌کانی "دژه تیرۆر"، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیاوه قۆڵبه‌ست و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌کان کراون. قانوونی ناوبراو، ساڵی 2006 له لایه‌ن حکوومه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه په‌سه‌ند کراوه و به‌ندکردنی مندالانی ژێر هه‌ژده ساڵ، به حوکمی هه‌رێ زۆر 50 ساڵ سزای گرتووخانه، به ره‌وا ده‌زانێ.
تا ئێستا لانیکه‌م 3000 منداڵ له گرتووخانه‌کانی تورکیادا به‌ندکراون که زۆربه‌یان کوردن.

وێنه‌ی هه‌واڵ: خوشک و برای بێریڤان
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن .Dengi.xatun@gmail.com
پیاو باڵا دەستە بەسەر ژنانەوە، ئەگەر ژن خوار و خێچی نواند، ئەوە پیاو گەورەو سەرۆکە و دادوەر و تەمبێکەرێتی.
چونکە پیاوان لە ژنان باشتر و بەڕێزترن، پیاو لە ئافرە‌ت چاکترە لە بەر ئەوەشە کە پەیامبەرایەتی تایبەتمەند بوو بە پیاوان .
تفسیر ابن کثیر النسا' 34

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
ژنەکانتان کێڵگەتانن، چۆنتان دەوێت بیانکێڵن .
قوڕئان - سوورەی بەقەڕە . ئایەی 223
نساؤكم حرث لكم فاتوا حرثكم انى شئتم
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - وارڤین: کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌ی به‌نگلادێشی پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن پیاوێک ده‌ستدرێژێ سێکسی ده‌کرێته سه‌ر، له لایه‌ن سه‌ر‌ۆکی خێڵه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی زگی بووه، به لێدانی 101 قامچی حوکمدرا.
ئه‌م کچه پاش ئه‌م په‌یوه‌ندییه خێرا زه‌ماوه‌ند ده‌کات و دواتر له کاتی پشکنینی جه‌سته‌ییدا ده‌رده‌که‌وێ که زگی هه‌یه و به‌م هۆیه له هاوسه‌ره‌که‌ی جیا ده‌بیته‌وه و ته‌لاق ده‌درێ.

رۆژنامه‌کان باسیان له‌وه کرد که کجه‌که ماوه‌یه تووشی نه‌خۆسی ده‌روونی هات و هیچ هه‌وڵیکی بۆ سزا دانی ئه‌و پیاوه نه‌دا که ده‌ستدرێژی کردۆته سه‌ری و له لایه‌ن خێڵه‌وه به‌خشرا و کجه‌که به به لێدانی 101 قامچی حوکمدرا
گه‌وره‌کانی خێل هه‌روه‌ها سزای مادیان به‌سه‌ر باوکی کچه‌که‌دا سه‌پاند و داوایان له بنه‌ماڵه‌که‌ی کرد ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه دابین نه‌که‌ن له زێدی خۆی ده‌رده‌کرێن.
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون- وارڤین: خەتەنەكردنی كچان، دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی دواكەوتووە كە وەك عورف و عادەتێكی بەجێماو تائێستا لەزۆربەی وڵاتانی دواكەوتووی جیهان و هەندێك لەشاروشارۆچكەكانی كوردستانیش ئەنجامدەدرێت. وێڕای دروستبوونی چە‌ندین كێشەی تەندروستی و كۆمەڵایەتی بۆ ژنان، هێشتا كەسانێك هەن پێیانوایە، ئەوە ئەركێكی شەرعییە، لەگەڵ ئەوەی زانایانی ئایینی رەتیدەكەنەوە كە"فەرموودەیەكی دروست"لەسەر خەتەنەكردنی كچان هەبێت.
خەتەنەكردن، بریتیە لەبڕینی پارچەیەك لەجەستەی كچ كە بەهۆیەوە كاتێ منداڵەكە گەورە دەبێت چە‌ندین كاریگەری وەك نەخۆشی دەرونی و لاوازی كرداری سێكسی، لێدەكەوێتەوە. وەك باوە خەتەنەكردنی كچان لەلایەن پیرەژن و خەڵكێكی نەخوێندەوارەوە ئەنجامدەدرێت. هەندێ ئامێری مەترسیدار و ناتەندروستی وەك، موس یان چە‌قۆ بێ پاككردنەوە، بەكاردەهێنرێت. دواتر خۆڵەمێش بەسەر ئەو شوێنە دەكرێت كە لەجەستەی كچەكە بڕدراوە، لەكاتێكدا جۆرەها پیسی و میكرۆب لەنێو ئەو خۆڵەمێشەدا هەیە. زۆرجاریش دەبێتە هۆی بڕینی بەشێكی زۆر هەستیاری كۆئەندامی زاوزێی مێینەی كچە، یاخود خوێنبەربوون كە مەترسی لەسەر ژیانی كچەكە دروست دەكات.

بەپێی ئامارێكی رێكخراوی وادی ئەڵمانی كە لەشاروشارۆچكەكانی كوردستاندا، بەمەبەستی زانینی رێژەی دیاردەی خەتەنەكردنی كچان ئەنجامدراوە دەركەوتووە كە لەسنووری پارێزگای سلێمانیدا لەكۆی 1113 ژن كە 2325 منداڵی كچیان هەیە، لەو رێژەیەدا 1373ـیان خەتەنە كراون، واتە رێژەی59%ـی كچانی ئەو سنوورە خەتەنەكراون. هاوكات لەهەردوو ناوچەی بیتوێن و پشدەر، بەرێژەیەكی بەرچاو كچان خەتەنەكراون.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و بینینی ئاماره‌کان کلیک له‌سه‌ر ئێره بکه.
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
من : حەز و ئارەزوویەکی خەساو تر لەم بارانە و لەم غوربەتە دا ، دەڕوا کات بە کاتی نامۆیی کچێ بە سە‌ر پەنجەی گۆشەنشینیەکدا ... پڕچم ئاڵایەکی شەکاوە لە کۆلانی پەنجەکانت دا و مەمکم دوا هەنیەی خودایەکی مێهرەبان لە رەگەزی ژن . خودایەک تر و نەخوڵاقێکی تر ... کەرەسە بوون ئازارم ئەدا . من مر‌ۆڤم . دەژیم .
ئەوان : جوانم دەکەن ... تووکە زیادییەکانی برۆ، چەنەگە ، ژێر مل و بن باڵ و قوزم دەتاشن ... لێوم دەرەنگێنن ... پرچم دادەهێنن ... چەند جۆر بۆنیشم بۆ دەکڕن ... جلێکی هەوەسیشم لە بەر دەکەن پارەشم دەدەنێ جار و بار ، تێر تێر لە گەڵما رادەبوێرن و دەبمە خودای چێژی ئەوان ... لە ناوەشم دەگرن و ماچ پشت سەری ماچ . قسەش هەر لە خۆشەویستی دەکەن ... بەڵام کە خاو بوونەوە من دەبمە قەحبە و لەشفرۆش و دەمکووژن دەمکووژن ئیسلام و پیاو و نەریتەکەی .
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
وه‌ک مه‌لێکی لانه‌واز ، پێم وا نه‌بوو قه‌ت پێوه‌بم 
خۆزگه توانیبام له‌پاش ئه‌م پێوه‌بوونه، لێوه‌بم!
من ژنێکی شۆخ و شه‌نگی پڕ له هه‌ستی پڕ له‌ناز
بۆ ده‌بێ تینووی مژین و ماچی ئه‌و دوو لێوه بم؟
من په‌پووله‌ی ئیشقم و شه‌وقی سه‌مای شه‌معم ده‌وێ
گه‌ر نه‌سووتێ باڵی ئیشقم، ڕه‌نگه هه‌ر به‌م شێوه‌بم.
کاتێ ئاسوی ئیشقی تۆم لێ ڕوون نیه، هه‌ر وه‌ک شه‌به‌ق
بۆ ده‌بێ چاو داخه‌م و، سه‌وداسه‌ری ئه‌و کێوه بم؟
ئه‌و تراویلکه‌ی ئه‌وینی پڕ فریوه، بۆیه من
نامه‌وێ تاکوو ئه‌به‌د ه‌اوماڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و دێوه بم.
باسی هیجر و باسی سووتان بۆ منی شۆخ بۆ ده‌که‌ن؟
باش ده‌زانم چی ده‌بێ گه‌ر هۆگری چوار چێوه‌بم .
من له‌داری بێ به‌ری ئیشق و ئه‌وینت چم نه‌دی
لێم گه‌ڕێ دڵ ! ڕێم ده‌یه با بێ خه‌یال به‌م مێوه بم!
سەرچاوە : ماڵپەڕی شارستان
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
شاعیر : غاده السمان
و : عەلی ئاشناگەر

من مر‌ۆڤم ، ئێستاش هەر مر‌ۆڤم!
کاتێک هاتیە ماڵەکەم
قەڵەمێکی ڕەشم لەگەڵ خۆت بۆبێنە
دەمهەوێ ڕوخسارمی پێ‌ڕەش بکەم!
تا کو بە تاوانی جوانی نەکەومە ناو قەفەسەوە!
جەغزێکیش بە سە‌ر دڵمدا دێنم
تا کو نەمخاتە سە‌ر هەوەسەوە! ەڵەم پاکەرێکیشم بۆ بهێنە
بۆ سڕینی لێوەکانم!
درێژه‌ی بابه‌ت...
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - بنار : شە‌وی ڕابردوو له ئاکامی دەمە‌قاڵێ و دواتر شەڕی نێوان دایکێک و کوڕە‌کە‌ی، به چە‌ندین زە‌ربە‌ی چە‌قۆ کوڕە‌که دایکی خۆی کوشت.
خاتوو حه‌پسه‌ی تاب، خێزانی کۆچ کردوو حه‌یبه‌ڵا به‌گی تاب، به ده‌ستی کوڕه‌که‌ی حه‌مه‌ی تاب (حه‌مه‌ی حه‌یبه‌ڵا به‌گی وله‌ژێر) کوژرا. شه‌وی ڕابردوو له ئاوایی "وله‌ژێر" (گوندێک له چه‌ند کیلومتری شاری مه‌ریوان) حه‌مه‌ی تاب له گه‌ڵ دایکی ده‌یبێته شه‌ڕ و ده‌یداته به‌ر چه‌قۆ، له ئاکامدا حه‌پسه‌ی دایکی گیانی له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ حه‌مه‌ی تاب موعتاد بوه به ئه‌لکول و زۆر جار بۆ سه‌ندنی پاره له دایکی و برا چکۆله‌که‌ی سه‌ردانی ماڵی باوکی کردوه. شه‌وی ڕابردووش هه‌ر له به‌ر به زۆر پاره سه‌ندن له‌وان بوه‌ته شه‌ڕیان و له ئاکامدا ئه‌و کاره‌ساته قه‌وماوه.
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
لە هەر 10 چرکەدا کچێک خەتەنە دەکرێ . خەنەتە کردنی کچان بە مانای مەرگی جێژی سێکسییە و لە لایەکی ترە هۆکاری دەیان نەخۆشیە و هەروەها خەمۆکی و نامۆیی بە دواوە دێت . خەنەتە کردنی کچان جینایەتێکی نامرۆڤانەیە کە بیرۆکەی دین و پیاوسالاری بڕەو بەو کارە نارەوایە ئەدەن .


درێژه‌ی بابه‌ت...
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - رێكخراوی ئاسوده
هه‌ڵمه‌تى 16 رۆژه‌ى چالاكی نواندن دژ به‌تووندوتیژی ره‌گه‌زپه‌رستانه هه‌ڵێنجراوى هه‌ڵمه‌تى جیهانى مافه مرۆییه‌كانى ژنان بوو. له حوزه‌یران (یۆنیۆ)ی ساڵى 1991دا سه‌نته‌رى سه‌ركردایه‌تى جیهانى ژنان به‌هاوكارى له‌گه‌لأ به‌شدارانى یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ى جیهانى ژنان كه ته‌ركیزی ته‌واوى كردبووه سه‌ر تووندوتیژی و مافه‌كانى مرۆڤ، دیدارێكیان سازكرد بۆ 23 ژنی به‌شدار له20 وڵاته‌وه، ئه‌و دیداره‌ى ئه‌وان هه‌ڵمه‌تى 16 رۆژه‌ى چالاكی نواندنى لێكه‌وته‌وه دژ به‌تووندوتیژی ره‌گه‌زپه‌رستانه، بۆ ئه‌وه‌ى تیشك بخاته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ژن و تووندوتیژی و مافه‌كانى مرۆڤ له ماوه‌ى نێوان 25ى تشرینی یه‌كه‌م (نۆڤه‌مبه‌ر) تا ده‌گاته 10ى كانوونی یه‌كه‌م (دیسه‌مبه‌ر)ى ساڵى 1991.
ئه‌و ماوه‌یه 4 مێژووى گرنگى ده‌گرته‌وه: 25ى نۆڤه‌مبه‌ر، رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژی دژ به‌ژنان، 1ى دیسه‌مبه‌ر رۆژى جیهانى ئاژانسی په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى، 6ى دیسه‌مبه‌ر یادى ساڵانه‌ى كوشتاره‌كه‌ى مۆنتریال كه‌ته‌قه له14 كچه خوێندكارى ئه‌ندازیارى كرا به‌هۆى به‌شداریكردنیان له بزووتنه‌وه‌ى یه‌كسانى نێوان پیاو و ژن ، 10ى دیسه‌مبه‌ر رۆژى جیهانی جاڕدانی مافه‌كانى مرۆڤ. ...

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن .Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - وارڤین : پیاوێك، دوای ئه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی ده‌كوژێت و ژنه‌كه‌ی ده‌سووتێنێت، دادگا، ته‌نیا ماوه‌ی چوارساڵ بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ده‌بڕێته‌وه. ماڵی باوكی ژنه‌كه داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه له‌دادگا ده‌كه‌ن، چونكه ژنه‌كه به‌رله‌مردنی گوته‌ی له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی داوه، به‌وه‌ی كه ئاگری تێبه‌رداوه‌و خوشكه‌كه‌شی كوشتووه.
"سوتاندنی سه‌فیرا له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌ی"، هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونی رێژه‌ی سووتانی ژنان، یه‌كێكه له‌و پرسیارانه‌ی كه تاكو ئێستا له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی ژنان و میدیادا به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه كه ئایا ژنان خۆیان ده‌سووتێنن یان ده‌سووتێنرێن. سه‌فیرا، دانیشتووی ...

درێژه‌ی بابه‌ت...
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
ئادرەسی ماڵپەری خاتوون لە فەیس‌بووک دا
Xatuni Xem

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com

خاتوون - رووداو - لەیاد قەرەداخی
هەواڵی خۆسووتاندنی كچێكی تەمەن 9 ساڵ، چیرۆكەكانی خۆكوشتنی كچانی لە كوردستان هێندەی دیكە مەترسیدارتر كرد، ئەوە یەكەمجارە كچێكی تەمەن 9 ساڵ، پەنا بۆ ئاگر بەرێت. كەسوكارەكەی تائێستاش نازانن چی وای لە كچەكەیان كردووە، بەو شێوەیە كۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت، بەڵام هەندێك لە نزیكەكانی دەڵێن لەداخی نەنكی خۆی سوتاندووە.
مانگێك بەسەر گیان لەدەستدانی هلند دا تێپەڕیوەو هێشتا پرسەی فرمێسكاوی لە چاوەكانی دایكی‌دا كۆتایی نەهاتووە "كچەكەم بێ ئەندازە نازدارو ژیر‌و جوان بوو". دایكی هلند، لەبارەی هەندێ بیركردنەوەی سەیری كچەكەیەوە دەڵێ " هەر كاتێك لەتەلەڤزیۆنەوە ئەو ئافرەتانەی نیشانبدایە كە خۆیان دەسوتاند یان كێشەیان هەبوو، هلند دەیگوت : دایە حەزدەكەم منیش سووتان تاقی بكەمەوە".
شیرین ئەحمەد، دایكی هلند، بەردەوام پەسنی كچەكەی دەداو ئاهی قوڵی بۆ هەڵدەكێشێت، بەمەش زامێكی گەورە لەدڵیدا دروستبووە " قەت ناتوانم زەردەخەنە جوانەكانی سە‌ر لێوی هلند لە یاد بكەم". هەرچەندە لە كاتی خۆسووتاندنی كچەكەیدا لە ماڵ نەبووە، بەڵام ئەوەی تائێستا چەند جارێك بیستویەتییەوە ئەوەیە كە ئەو رۆژە تەنها هلند و كچێكی بچووكتری خۆی و خەسووی لەماڵ بوون و لەبەرئەوەی داپیری لەهلند توڕە بووە، هلند پێیگوتووە "لەداخی تۆ خۆم دەسووتێنم".
هلند سەڵاح، لە 23/8/2009 ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و ماوەی هەفتەیەك لە نەخۆشخانە مایەوە، بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی سووتانی، بە تایبەت گورچیلەكانی، گیانی لەدەستدا. رێزان عوسمان، كە پوری هلندە گوتی "هەتا بڵێی منداڵێكی ئاقڵ و گوێڕایەڵ بوو، هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبووین خۆی بسووتێنێت"، لەبارەی هۆكاری خۆسووتاندنەكەشی رێزان گوتی "دەڵێن گوایە یاری بە نەوت كردووە".
دایكی هلند زیاتر پەسنی منداڵە جوانەمەرگەكەی دەدات و دەڵێ " راستە كچەكەم منداڵ بوو، بەڵام عەقڵی زۆر گەورە بوو، ئەو منداڵێكی مێشك گەورەو بیر گەورە بوو". هەروەها دایكی بە نیگەرانی و دڵی پڕ لەگریانەوە دەڵێ " هەرگیز لە دراوسێكانم قبوڵ ناكەم ئەگەر بڵێن لەداخی نەنكی خۆی سووتاندووە، چونكە كچەكەم كاتێك لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە ئافرەتی سووتاوی دەبینین، هەمیشە دەیگوت دایە زۆر حەز دەكەم سووتان تاقیبكەمەوە ". دایكی هلند بە دڵێكی خەم داگرتووەوە درێژە بە قسەكانی دەدا و دەڵێ " بڕوام نەدەكرد كچەكەم بۆ ئەم جەژنە تەنیام بكات، زۆر بە داماوی پەروەردە كراوە، زۆر حەزی لە گۆشت بوو و ئێمەش هەژار بووین، بەڵام باوكی زۆری خۆشدەویست، ئەو پارەیەی بە كرێكاری پەیدای دەكرد بۆ ئەوی بە گۆشت دەدا".
هەموو دراوسێ و هاوڕێكانی هلند باسی ئەوە دەكەن، كە هلند زۆر چێژی لەیاری كردن بەئاگر وەردەگرت و هەمیشە پەیوەندییەكی خۆشی لەگەڵ ئاگر هەبووە، رەنگە هەر ئەو پەیوەندییەشی لەگەڵ ئاگر، ئەو بڕوایەی لای هلند دروست كردبێت كە ئاگر دڵی نایێت ئەو بسووتێنێت .
شەیمای تەمەن 9 ساڵ، كە هاوڕێی هەمیشەیی قوتابخانە و كۆڵانی هلند بووە، گوتی "زۆر بێتاقەتم بۆ هلند گیان، بەخوا زۆر گریام بۆی، هەتا ئیستاش هاوڕێیەتی كەس ناكەم و من زۆر بیری هلند دەكەم". شەیما دەڵێ ئەو ئێوارەی كە هلند وایلێهات، نیوەڕۆیەكەی لە ماڵی ئێمە نانی خوارد، هەمیشە باسی ماڵی خۆیانی دەكرد كە چەندە خۆشیاندەوێت و نازی دەكێشن. شەیما گوتیشی "زۆرجار پێیدەگوتم وەرە با یاری بە ئاگر بكەین، نازانم بۆچی وایكرد".
هلند فریای كرانەوەی دەرگای قوتابخانەكان نەكەوت و بەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانەكانەوە لە30/8/2009 گیانی لەدەستدا. دایكی هلند دەڵێ كچەكەی خوێندكارێكی زیرەك بوو، مامۆستا‌و دراوسێكانیان زۆر خۆشیاندەویست " بەڵام بەداخەوە تەنیای كردین".
(ش) دراوسێی هلند پێی خۆش نەبوو ناوی خۆی ئاشكرابكات و گوتی "ئەو رۆژە تەنیا نەنكی و هلند لەماڵ بوون، بەڵام خەتای نەنكی بوو، ئەگینا منداڵێكی وا چوزانێت خۆی بسووتێنێت". ئەحمەدیش كە كەسێكی نزیكە لەخێزانی هلند دەڵێ "هۆكاری سووتانەكەی نەنكی بوو، كاتێك هلند یاری كردووە لەگەڵ خوشكەكەی، نەنكی لە هلندی داوەو هلندیش گوتوویەتی لە داخی تۆ دەبێ خۆم بسووتێنێم".
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - رووداو : ئەحمەد ماوەی شەش ساڵە بە وشەی "خۆشم دەوێی" و بەخشینی دیاری، دڵی نازەی راگرت. بەڵام دوای هاوسەرگیریان ئەو وشەیە بەرەو كاڵبوونەوە چوو و دیاری بەخشینەكانیش كەمبوونەوە. تا وای لێهات وشەی "خۆشمدەوێی" بە یەكجاری ماڵئاوایی لێ‌كردن.
نازە محەممەد، تەمەن 25 ساڵ، 4 ساڵە شووی كردووە، دایكی منداڵێكە. هەرچەندە لەگەڵ ئەحمەد زۆر یەكتریان خۆشدەوێت، بەڵام حەزدەكات مێردەكەی پێی بڵێت خۆشمدەوێی "ئەگەر مێردەكەم یەكجار بڵێت خۆشمدەوێی، وا هەستدەكەم هەموو دونیا موڵكی منە".
ژنان حەز دەكەن مێردەكانیان نازیان هەڵبگرن و بە وشەی "خۆشمدەوێی" و بەخشینی دیاری هەستی خۆیانیان بۆ دەرببڕن. بەڵام ژنانی كوردستان گلەیی لە مێردەكانیان دەكەن كە كەم نازیان هەڵدەگرن.
سەمیرە، 18ساڵ، خوێندكاری پۆلی 12ی ئامادەییە، دوو ساڵە شووی كردووە. ئەو ژنە حەز دەكات بەردەوام بێت لە خوێندن، بەڵام مێردەكەی تەگەرە دەخاتە بەردەمی و حەزناكات بخوێنێت، بۆیە تائێستا چە‌ندین جار لەسەر ئەوە بە كێشە هاتوون. سەمیرە دەڵێت "خۆشەویستیم بۆ پیاوەكەم بەندە بەو داواكارییانەم كە بۆم جێبەجێدەكات". لەو كاتەی (رووداو) سەمیرەی دەدواند، مێردەكەی تەلەفۆنی بۆ كرد، ئەوان تەنانەت لەتەلەفۆنیش بیانوویان بەیەكتر دەگرت.
د.سیروان عەبدوڵڵا، توێژەری كۆمەڵایەتی، پێیوایە ژنان بیركردنەوەیان جیاوازە لەو شتانەی كە لە مێردەكانیان دەوێت، تا خۆشەویست بن، ئەو دەڵێت "ژینگەی ئەو كۆمەڵگەیەی ژنەكەی لێ پەروەردە دەبێت و ئاستی رۆشنبیری خێزانەكەی، هۆكارێكن بۆ ئاستی خۆشەویستی ژن و مێرد". گوتیشی "ئەگەر خۆشەویستی لەسەر بنەمای لەیەكگەیشتن و پێكەوەژیانی هاوبەش بێت، بێگومان هاوسەرگیرییەكە زیاتر بەردەوام دەبێت".
گوڵاڵە عەلی، تەمەن 34 ساڵ، 16ساڵە لەگەڵ بازرگانێك ژیانی هاوسەری پێكهێناوە. دایكی شەش منداڵە، مێردەكەی بەهۆی كارەكەیەوە زوو زوو سەفەری وڵاتان دەكات، ئەو ژنە خۆی بە خێزانێكی زۆر بەختەوەر دادەنێت و لە كاتی سەفەری مێردەكەیشی زۆر گرنگی پێدەدات "ئەگەر زوو زوو تەلەفۆنم بۆ بكات، ئەوا زیاتر مێردەكەم لا شیرین دەبێت، ئەگەر گرنگی بە جلوبەرگیشی بدات و لەكاتی كڕینی جلوبەرگدا پێكەوە بین و بەڕای من بێت خۆشەویستتر دەبێت لەلام".
زۆر جار پیاوان بە هۆی سەرقاڵیان كەمتر گرنگی بە هاوسە‌ر و منداڵەكانیان دەدەن، كە ئەمەش ژنان تووڕە دەكات، چونكە حەز دەكەن مێردەكانیان گرنگی بە منداڵەكانیان بدەن و حەزەكانیان بهێننە دی.
ژیانی 33 ساڵ، كە دایكی 5 منداڵە، حەز دەكات مێردەكەی بەردەوام ئاگای لە منداڵەكانی بێت و بە ئەركی باوك دەزانێت گرنگیان پێ بدات، چونكە "ئەوە مافی منداڵە، زۆر تووڕەش دەبم ئەگەر لە منداڵەكان بدات".
گەڵا حەسەن، 30 ساڵ، كە 8 ساڵە ژیانی هاوسەری لەگەڵ رۆژنامەنووسێك پێكهێناوە. لەبەر ئەوەی مێردەكەی زۆربەی كات خەریكی كاری رۆژنامەڤانییە، زۆرجار گرفت لە نێوانیان دروست دەبێت، بۆیە ئەو كاتەی مێردەكەی زوو لە كارەكەی دەگەڕێتەوە، لای گەڵا زۆر خۆشەویست دەبێت "ئەگەر ئێوارەیەك زوو بێتەوە ماڵەوە زۆرم خۆشدەوێ، ئەو شەوەمان پڕ دەبێت لە خۆشەویستی".
ژنان حەز دەكەن پیاوەكانیان كە گەڕانەوە ماڵەوە بە دەستی خاڵی نەگەڕێنەوەو دیارییەكیان بۆ ژنەكانیان پێ بێت. نارین 20 ساڵ، كە یەك ساڵە شووی كردووە، دەڵێت "كە هاوسە‌رەكە‌م لەكارەكەی دەگەڕێتەوە ماڵەوە دیاریەكم بۆ بێنێت ئەگەر زۆر بچو‌وكیش بێت، هەستدەكەم بەردەوام لە بیری ئەو دام". بەڵام ئەو ژنە ئەو كاتانە زۆر تووڕە دەبێت، ئەگەر مێردەكەی لە دەرەوە بەهۆی هەر كێشەیەك تووڕە بێ و لە ماڵەوە تووڕەییەكی بە ئەو هەڵبڕێژێ.
د.سیروان، گرنگی نەدانی پیاوان بە حەزوو ئارەزووی ژنەكانیان دەگەڕێنێتەوە بۆ دا‌و ونەریتی كۆمەڵگەی كوردی و خۆ بەگەورە زانینی پیاوان. ئەو پێیوایە بەهۆی بەهێزی لایەنی سۆزداری لەلای ژنان، پیاوان دەتوانن بە ئاسانی دڵی ژنەكانیان رابگرن.

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - رووداو : ناوچەی رانیە و پشدەر بە پڕ تووندوتیژترین ناوچە دادەنرێ بەرامبەر ژنان، بەڵام ئێستا تووندوتیژیەكە روو لە كەمبوونە و، بەڕێوەبەری بە‌دواداچوونی تووندوتیژی بەرامبەر ژنان لە رانیە دەڵێ ئەگەر خەڵكی ناوچەكە لەوبارەوە وشیارتر ببن تووندوتیژی كەمتر دەبێتەوە.
بەپێی ئامارێكی نووسینگەی بە‌دواداچوونی تووندووتیژی دژی ژنان لە رانیە، لە 9 مانگی ئەمساڵدا 198 حاڵەتی تووندووتیژی دژ بە ژنان تۆماركراون، كە بەپێی پۆلێنكردنی نێو ئامارەكە بەوشێوەیەن: 32 حاڵەتی سووتان، 13حاڵەتی خۆسووتاندن، 4 حاڵەتی كوشتن، 3 حاڵەتی خۆكوشتن، 56 حاڵەتی لێدان، 10 حاڵەتی بەدرەوشتی، 1 حاڵەتی رفاندن، 3 حاڵەتی هەڵخەڵەتاندن، 60 حاڵەتی هەڕەشە لێ‌كردن، 3 حاڵەتی دەرمانخواردكردن، 9 حاڵەتی شەڕكردن، 1 حالەتی كوشتنی بەهەڵە، 1 حاڵەتی خۆ خنكاندن و 2 حاڵەتی خنكاندن.
بەهۆی زۆربوونی رێژەی تووندوتیژی دژ بە ژنان، بۆ یەكەمجار لە كابینەی پێنجەمی حكومەتی كوردستان بەڕێوەبەرایەتییەكانی بە‌دواداچوونی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان دامەزران. بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی یەكێكبوو لەو بەڕێوەبەرایەتییانە كە لە 4/7/2007 دامەزرا. بەمەبەستی بەڕێوەچوونی خێراتر و باشتری كارەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە 25/11/2008 نووسینگەی راپەڕینی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە شارۆچكەی رانیە كرایەوە.
رائید حەسەن خۆشناو، بەڕێوەبەری نووسینگەكە تیشك دەخاتە سە‌ر رەوشی تووندوتیژی بەرامبەر ژنانی رانیە و پشدەر و پێیوایە رەوشی ژنانی ئەو ناوچەیە بە بەراورد لەگەڵ ناوچەكانی دیكە زۆر جیاوازە "چونكە دانیشتووانەكەی زۆر تێكەڵاون و دەیان داوونەریتی جۆرار و جۆری تێدایە، ئەوەش وایكردووە رێژەی تووندوتیژی دژی ژنان لەو ناوچەیەدا زۆر بێ".
بەڵام ئەو بەڕێوەبەرە خۆشحاڵە بەوەی كە لە سەرەتای دەستبەكاربوونیانەوە تائێستا توانیویانە چە‌ندین كەس دە‌ستگیر بكەن، كە دەستیان لە تاوانەكانی دژ بە ژناندا هەبووە "زۆرینەی تۆمەتبارانی تاوانە قورسەكانی تووندوتیژی دژ بە ژنان دەستگیركراون و دراونەتە دەست یاسا". ئەو رائیدەی پۆلیس گوتیشی "توانیومانە زیاتر لە 60 كێشەی ژنان چارەسەر بكەین و خێزانەكانیان لە هەڵوەشانەوە رزگار بكەین و چە‌ندین منداڵ بە دایك و باوكیان شاد بكەینەوە".
رائید حەسەن پێیوایە هۆكارێكی بەهێزی تووندوتیژی دژ بە ژنان لە رانیە و پشدەر كەمی هۆشیاری تاكەكانی كۆمەڵگەیە "تاوەكو تاكەكان هۆشیار نەبن كەمكردنەوەی تووندوتیژی كارێكی مەحاڵ دەبێت، چونكە ناكرێ لەسەرجەم ماڵەكان پۆلیسێك دابنێین بۆ ئەوەی خەڵك تووندوتیژی بەرامبەر ئافرە‌ت نەكات". بۆیەش دەڵێ ئەوان بۆ هۆشیاركردنەوەش هەوڵی خۆیانداوە " لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ لە راپەرین و دەستەی چالاكی ژنانی راپەڕین زیاتر لە 20 وۆركشۆپمان سازداوە بۆ هۆشیار كردنەوەی خەڵك".
رائید حەسەن ئاماژە بەوە دەكات كە گرفتی سەرەكیان لەو وۆركشۆپانە بەدەنگەوە نەهاتنی تاكەكانی كۆمەڵگەیە "بە هۆی داوونەریت و كولتووری كۆنی ناوچەكە، زۆربەیان پابەندن بە داوونەریتە كۆنەكانیان و ئامادەن لە كاتی ئەنجامدانی تاوانێكدا سزای كۆمەڵایەتی بدرێن نەك یاسایی، جگە لەوەش متمانەی نێوان تاكەكان و داوودەزگاكان وەك پێویست نەبووە و تاوەكو متمانەش لە نێوانیان دروست نەبێ ناتوانن وەك پێویست هاوكار بن".
بەپێی ئەو ئامار‌و بەدواداچوونانەی كراون، دوای دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بە‌دواداچوونی تووندوتیژی دژ بەژنان، رێژەی تووندوتیژی بەرامبەر ژنان كەمتر بووەتەوەو ئەنجامدەرانی تووندوتیژیش كەمتر لە دەستی پۆلیس رزگاریان دەبێ. رائید حەسەن ئەو هەڵسەنگاندنە سەبارەت بە ناوچەكەشیان بەڕاست دادەنێ و دەڵێت "لە ناوچەی ئێمەش تووندوتیژی بەرامبەر بە ژنان رووی لە كەمی كردووە بەتایبەتیش تاوانە گەورەكان، ئەو تاوانانەی مرۆڤی پێ لەناودەچێت لە خۆسووتان و كوشتن و خۆخنكاندن دەچنە خانەی تاوانی گەورە و قورس، ئێستا روویان لە كەمی كردووە، بەڵام تاوانە سووكەكان زیاد بوون".
رائید حەسەن گوتیشی "تا ئێستا زیاتر لە 700 پەیوەندیمان بۆ بەدوداچوون هەبووە و زیاتر لە 60 بەڵێنامەمان بەو كەسانە كە تووندوتیژییان بەرامبەر بە ژنان ئەنجامداوە، پڕكردووەتەوە، بۆ رێگرتن لە دووبارەكردنەوەی تووندوتیژی، هەروەها چە‌ندین راپۆرت و نووسراومان ئاراستەی دادگا كردووەو لە چە‌ندین دۆسیەشدا خۆمان كردووە بە سكاڵاكار كە سكاڵاكار نەبووبێ". ئەو نووسینگەیە وێرای چالاكییەكانیان، بێ گرفتیش نین، رائید حەسەن دەڵێ "تەنیا 10 كارمەندمان هەیە، ئەوەش وایكردووە نەتوانین بە شێوەیەكی بەرفراوانتر كارەكانمان جێبەجێ بكەین، هەروەها بودجە و بینای تایبەتمان نییە و تەنها ئۆتۆمبیلێكمان هەیە، كاتێك دەردەچێت بێ ئۆتۆمبیل دەمێنینەوە و پێویستمان بە ئۆتۆمبیلی دیكەیە، چونكە زۆربەی زۆری بەدواداچوونەكانمان مەیدانین و دەچینە شوێنی رووداو".

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - رووداو : شە‌وی 4 - 5/10/2009 لە گەڕەكی باداوەی هەولێر ژنێك بەناوی هەتاو.ف.ح، 32ساڵ، لەلایەن مێردەكەیەوە بریندار كرا. هەتاو هۆكاری تەقەلێكردنی مێردەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە رێگربووە لەبەردەم مێردەكەی تاوەكو ژنی بەسەر نەهێنێت بۆیە لێی داوە، بەڵام هیوای مێردی لە ئیفادەكەیدا دەڵێت "ویستم گوللە لە خۆم بدەم، بەڵام بە هەتاو كەوت".
هەتاو نزیكەی 10ساڵە شووی بە هیوا كردووەو دایكی 3منداڵە، ئەو لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی هەولێر لە ئیفادەی پۆلیسدا ئاماژەی بەوەداوە، مێردەكەی ماوەیەكە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كچێك بەستووەو دەیەوێت بیهێنێت "دەیەوێت رازی بم ژنم بەسەربێنێ، بەڵام رازی نەبووم".
بەو هۆیەوە تا كاتی برینداركردنی هەتاو، چە‌ندین جار كێشە لە نێوانیان دروستبووە، دواجار مێردەكەی لەسەفەرێك دەگەڕێتەوە، هەتاو بەكەمتەرخەمییەوە پێشوازی لێدەكات، بۆیە هەتاو دەڵێت "لەپێش چاوی منداڵەكانم بە دەمانچە منی دایە بەر گوللەو فیشەكێك بە قاچم كەوت".
بەپێی ئەو هەمواركردنەی لە هەرێمی كوردستان بۆ یاسای باری كەسیی كراوە، هیچ پیاوێكی خاوەن ژن بۆی نییە بەبێ رەزامەندی ژنەكەی ژنێكی دیكە مارەبكات . ئەگەر پیاوێك بیەوێت ژنی دووەم بێنێ، دەبێ ژنی یەكەمی رازی بێت، ئەگینا لە دادگا لێی مارە ناكرێت و ئەگەر بێ دادگاش بیگوازێتەوە ژنی یەكەمی بۆی هەیە سكاڵای لە دژ تۆمار بكات و دە‌ستگیر بكرێت.
بەپێی ئامارەكانی دادگا، هێنانی ژنی دووەم لەو چەند ساڵەی دواییدا ساڵ بە ساڵ كەم دەبێتەوە.
هەتاو ئێستا سكاڵای لەدژی مێردەكەی تۆمار كردووەو بەپێی مادەی 431 دە‌ستگیر كراوە و، تەندروستی خۆی بەرەو باشی دەچێت.
نەقیب ژیلەمۆ عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بە‌دواداچوونی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند، هەتاو لەلایەن مێردەكەیەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوەو بریندار بووە "هەتاو سكاڵای لە سە‌ر مێردەكەی تۆماركردووەو بەپێی مادەی 431 دە‌ستگیر كراوە، مێردی هەتاو لە ئیفادەكەیدا گوتی ویستم گوللە لە خۆم بدەم لە دەستم دەرچوو بە ژنەكەم كەوت، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە".

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
داستان سدیق و سارا حاجی
خاتوون - رووداو
سۆران، ئەوەندە لە مرورە پیاوەكان ترساوە، ئێستا خۆشی بە بینینی ئەو ئافرەتانە دێت، كەجلوبەرگی پۆلیسی هاتووچۆیان لەبەرەو لەسەر شەقامەكان وەستاون "كە كچی مرور لەسەر شەقام دەبینم لە خۆمەوە حەز لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەكەم، ئەوان چاوپۆشی لە هەندێك سەرپێچیش دەكەن".
سۆران محەممەد، 24 ساڵ، كە پێنج ساڵە شۆفێری تاكسییە لەسلێمانی، دیار نەمانی ئەو كچە پۆلیسانە لەسەر شەقامەكان بۆ دواكەوتوویی كۆمەڵگەی كوردی و كێشە كۆمەڵایەتییەكان دەگێڕێتەوە.
سلێمانی یەكەم شاری كوردستان و عێراق بوو، كە بۆ یەكەمجار ژنانی بە جلوبەرگی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانەوە هێنایە دەرەوە لەسەرەتای ساڵی 2003دا، دوای كەوتنی پەیكەرەكانی سەددام لەبەغدا، بەرپرسانی ئیداری لە سلێمانی شیرینی ئەو سەركەوتنەیان بەژنان بەخشی، چونكە یەكەمین ژنی مروور هاتە سە‌ر شەقامەكان.
"مروورە قژ زەردەكە" ئەمە ئەو نازناوە بوو كە زۆربەی شۆفێرەكانی سلێمانی وەك هێمایەك بۆ ناسینەوەی چرا ئەحمەد بەكاریان دەهێنا. چرا ئەحمەد لەتیف، شانازی بەوەوە دەكات كە رچەی شكاندووەو یەكەمین پۆلیسی هاتووچۆی ژن بووە هاتووەتە سەرشەقامەكانی سلێمانی. ئەو لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) گوتی "كە ئەو كارەم كرد زۆر كەس دەستخۆشیان لێكردم، بەڵام كەسانێكیش هەبوون تانەیان لێدەدام" .
چرا، كە ئێستا ئەفسەرێكە دوو ئەستێرەی پۆلیسی هاتووچۆی لەسەر شانە، لە بەشی یاسایی بەرێوەبەرێتی هاتووچۆی سلێمانی كاردەكات، تانەو تەشەری پیاوان ساردیان نەكردووەتەوە لەكارەكەی "چونكە هاندانی ماڵەوەو جورئەتی خۆم، وایكرد بەردەوام بم لە كارەكەم". چرا ئێستاش ئامادەیە جارێكی دیكە بینێرنەوە سە‌ر شەقام "چونكە من لەناخۆشیەوە دەستم پێكرد". هەروەها گوتیشی " كاتێك شاندێكی فەرمی لە وڵاتێكەوە دەهات منیان بە نمونەی یەكسانی ژن وپیاو دەهێنایەوە لە كوردستان".
ئێستا 94 ئافرە‌ت وەك پۆلیس و كارمەندی هاتووچۆ لەبەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی كار دەكەن، كە 12 یان ئەفسەرو 31 مفەوەزو 26 فەرمانبەرن.
دوای شەش ساڵ لە بەشداری پۆلیس و ئەفسەرانی ژن لە نێو هێزەكانی هاتووچۆدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیستی هاتووچۆی سلێمانی ژنە مروورەكانی گێڕاوەتەوە نێو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و ئێستا ژمارەی ژنان لەسەر شەقامەكان وەك پەنجەی دەست كەمبوونەتەوە. نەقیب بەختیار محەممەد، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە (رووداو) ی راگەیاند "كەمبوونەوەی ئافرەتی مرور لەسەر شەقامەكان بەشێوەیەكی بنبڕكراو نییە، كارمەندەكانی ئێمە تەنها ئیشیان رێكخستنی هاتووچۆی سە‌ر شەقام نییە، ئێستا لەبەشی مۆڵەت و تۆمار كاردەكەن". هەروەها گوتیشی "كەمبوونەوەیان پەیوەندی بە بڕیارێكی فەرمییەوە نییە و تەنها دەگەڕێتەوە بۆ جورئەتی ئافرەتە مرورەكان كە ئامادەنین بڕۆنە سە‌ر شەقام".
نەقیب بەختیار، رەخنە لە ژنە مروورەكان دەگرێت و دەڵێ لەهەموو شوێنێك خۆیان بچووك دەكەنەوە و تواناكانی خۆیان بەكەم دەزانن "لەگەڵ ئەوەشدا كە هەندێ لە مرورەكان بە مەرجی چوونە سە‌ر شەقام دادەمەزرێن و زۆرجاریش كاتی ئەركەكانیان بە تایبەتی لە بۆنەكاندا چاوپۆشی‌یان لێدەكرێ و لەكاتێكدا وەك پیاوانیش مووچە وەردەگرن".
نەقیب بەختیار نایشارێتەوە زۆر جار ناچارن چاوپۆشی لە ئافرەتان بكەن بەهۆی ئەوەی كە تووشی كێشە دەبن "ئێمە زۆر چاوپۆشی لەو پۆلیسە ئافرەتانە دەكەین، چونكە هەندێكیان بەهۆی ئەو واجباتانەوە تووشی كێشەی كۆمەڵایەتی دەبن". چرا ئەحمەدیش هۆكاری كەمبوونەوەی ژنانی مروور لەسەر شەقامەكان دەگێڕێتەوە بۆ بەشێك لەو هۆكارانەی نەقیب بەختیار باسیكردن و هاوكات دەڵێ "نەبوونی شوێنی حەوانەوە بۆ ژنە مرورەكان هۆكارێكی كەمبونەوەی ژنانی مرورە لەسەر شەقامەكان".
"بینینی ئێمە لەسەر شەقامەكان، رەنگە كاریگەریشی هەبێت لەسەر پرۆسەی زەواج". ئەژین حەسەن ساڵح، كارمەندی هاتووچۆ نایشارێتەوە ئەو ئامادە نییە بچێتە سە‌ر شەقام و بوونی پۆلیسە ئافرەتەكان لەسەر شەقام بە كارێكی باش نازانێت بەهۆی خوێندنەوەی كۆمەڵگەی كوردییەوە "لەماڵەوە رێگریم ناكەن، بەڵام كۆمەڵگەی ئێمە تائێستا ئەو شتەی پێ قبوڵ نییە". گوتیشی " خەڵك بینینی ئافرە‌ت لەسەر شەقامەكان خراپ دەخوێننەوە، ئەگەر مرووریش بیت".

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - پەیامنێر : ژن و پیاوێكی تایوانی، نهێنی 50 ساڵ ژیانی هاوبه‌شی خۆیان له سێوی سووردا ده‌بینن، به جۆرێك هه‌موو رۆژێك پیاوه‌كه سێوێكی سوور پێشكه‌ش به هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، تاكو خۆشی ژیانیان به‌رده‌وام بێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌ڵمانیا، (لی تاپین)ی 77ساڵ و (سۆنگ چین یۆ)ی 74 ساڵ، نه‌هێنی به‌خته‌وه‌ری خۆیان له جه‌ژنێكدا ئاشكرا كرد، كه به بۆنه‌ی یادی 50 ساڵه‌ی هاوسه‌رگیریان سازیان دابوو.
نه‌ریتی ئه‌و دوو هاوسه‌ره سه‌باره‌ت به به‌خشینی میوه‌ی سێ‌و له لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه به هاوسه‌ره‌كه‌ی، سێ مانگ دوای زه‌ماوه‌ندیان ده‌ستی پێكرد، كاتێك (لی تاپین) بۆ خزمه‌تێكی سه‌ربازی 30 رۆژه داوا كرابوو.
(لی تاپین) ده‌یزانی (سۆنگ چین یۆ) حه‌زی له سێوه، هه‌ندێكی سێوی بۆ برده‌وه‌و وتی:" هه‌ررۆژێك كه دڵگران بووی به یادی من سێوێكی سوور بخۆ و كاتێك 30 سێوت خوارد، ده‌گه‌رِێمه‌وه‌و پێكه‌وه ژیان به خۆشی به سه‌ر ده‌به‌ین.
له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئێستا (لی تاپین) هه‌موو رۆژێك سێوێكی سوور به (سۆنگ چین یۆ) ده‌به‌خشێت، ته‌نها له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه دووكانه‌كانی میوه فرۆشی، به هۆی گه‌رده لووله‌وه داخرابن. (سۆنگ) ده‌ڵێت: ژیانێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌م، چونكه هاوسه‌ره‌كه‌م سێوی شیرینم پێشكه‌ش ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه له ساڵانی 1960 تاكو 1970 نرخی سێ‌و گران بوو، چونكه تایوان میوه‌ی سێوی به‌رهه‌م نه‌ده‌هێنا و ناچار بوو ئه‌و میوه‌یه له ئه‌مه‌ریكا هاورده بكات، نرخی سێوێكی سوور ئه‌و كات دوو دۆلار بوو، كه ده‌كرا به‌و پاره‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ خوارده‌مه‌نی بكرِدرێت.

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - پەیامنێر: ژنه کور‌دێكی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پاش ئه‌وه‌ی نۆ ساڵی ته‌مه‌نی له به‌ندیخانه‌دا تێپه‌راند، له لایه‌ن دیوانی باڵای دادوه‌ری ئێرانه‌وه بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو.
به پێی راپۆڕتی رێکخراوی پاڕاستنی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان، ئه‌و خانمه له ساڵی 2000 وه له به‌ندیخانه‌یه‌کی شاری ورمێ به‌نده کراوه. موحیبه‌تی مه‌حموودی له نامه‌یه‌کدا به‌و شێوه‌یه باس له رووداوه‌که ده‌کات: "پیاوێکی شه‌ڕئه‌نگێز له هاوسێیه‌تی ئێمه ده‌ژیا، رۆژێک له ده‌رگای ماڵمانی دا، کوڕێکی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵانم چوو ده‌رگای لێکرده‌وه. ئه‌و پیاوه چه‌قۆ به‌ده‌ست په‌لاماری منی دا و چه‌ندین شوێنی بریندار کردم که ئێستاش شوێنه‌واری چه‌قۆکه به جه‌سته‌مه‌وه دیاره. هه‌رچی هاوارم ده‌کرد که‌س گوێی له ده‌نگم نه‌بوو. کاتێک که ده‌یویست ده‌ست درێژی بکاته سه‌رم، بۆ پاڕاستنی ناموسی خۆم و بۆ ترساندنی ئه‌و، به تفه‌نگی مێرده‌که‌م گوله‌یه‌کم لێدا که به سه‌ری که‌وت و مرد. پاش روداوه‌که خوم راده‌ستی پۆلیس کرد، به‌ڵام له کاتی دادگایی کردنم‌دا گوێیان له قسه‌کانم رانه‌گرت...". ئه‌م خانمه له نامه‌که‌یدا داوای له خه‌ڵک و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ کردووه یارمه‌تی ئه‌و و بنه‌ماڵه‌که‌ی بده‌ن و رێگربن له جێ به‌جێ کردنی ئه‌و بڕیاره نادادپه‌روه‌رانه‌یه.
ئه‌م ژنه خه‌ڵکی گوندی "سورمان ئاوا"ی شاری ورمێ یه. له ته‌مه‌نی 12ساڵان دا دراوه به کوڕه خاڵی خۆی و خاوه‌نی 5 منداڵانه.
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - پەیامنێر : باوكێك كه خه‌ریكی خاوێنكردنه‌وه‌ی چه‌كی بووه، گوله‌یه‌ك له ده‌ستی ده‌رده‌چێت و به‌ر كچه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت.
كاتژمێر 5:30 هاووڵاتی (ئه‌حمه‌ده سوور) دانیشتووی شوقه‌كانی ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان، له كاتی خاوێنكردنه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی بڕنۆیه‌كه‌ی، فیشه‌كێك له ده‌ستی ده‌رده‌چت وبه‌ر سه‌ری كچێكی به ناوی (شیراز) ده‌كه‌وێت و ده‌ست به جێ گیانی له ده‌ست ده‌دات.
ته‌رمی كچه‌كه له لایه‌ن دراوسێیه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و باوكی كچه‌كه‌تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجێنسی هه‌ولێر به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی راگه‌یاند:"ئێواره‌ی دوێنێ، له شارۆچکه‌ی بنه‌سڵاوه‌ی نزیک به شاری هه‌ولێر، کچێک به ناوی "خ.ح.ع" 18 ساڵ به هۆی ته‌قینی په‌ره‌مێز، به رێژه‌یه‌کی زۆر سووتاوه".
سه‌رچاوه‌که وتیشی؛"به‌گوێره‌ی که‌سوکاری ئافره‌ته سووتاوه‌که، هیچ هۆکارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له پشت رووداوه‌که‌دا نییه، به‌ڵکو هۆکاره‌که‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای ناو گه‌رماوه‌که‌یان بووه".
هه‌مان سه‌رچاوه وتیشی؛"کچه‌که ئافره‌تی ماڵه‌وه‌یه و رێژه‌ی سووتانه‌که‌ی (53%)ه و باری ته‌ندروستیشی خراپه".

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
www.warvin.org
ماڵپەری دەزگای وارڤین

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون -وارڤین : شه‌وی رابردوو 17/10کچه خوێندکارێکی کورد له نهۆمی چواره‌می به‌شه ناوخۆییه‌کانی زانکۆی تاران خۆی فرێدایه خواره‌وه و گیانی له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له رووداوه‌که به وارڤینی راگه‌یاند: ئه‌م کچه خوێندکاره ناوی سندس محه‌مه‌دی یه و خوێندکاری ساڵی یه‌که‌م کارناسی (ماسته‌ر) راگه‌یاندنه له کۆلێژی زانسته کۆمه‌ڵاتییه‌کانی سه‌ر به زانکۆی تاران.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی پێراگه‌یاندین: ئه‌وه چه‌ندمین جاره که کچان به هۆی جیاجیا له‌وانه ده‌ستدرێژیی به‌رپرسانی زانکۆ به تایبه‌تی گوشاری لێژنه‌ی چاودێری بۆ سه‌ر خوێندکاران هه‌وڵی خۆکوشتن ده‌ده‌ن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش له چه‌ند زانکۆیه‌کیتر چه‌ند کچه خوێندکارێک له به‌شه ناوخۆییه‌کان خۆیان کوشتووه و به‌رپرسانی زانکۆ پیشیان به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه گرتووه .

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون : گۆڤاری (Elle "ئه‌و")ی فه‌ره‌نسی که تایبه‌ته به کاروباری ژنان، کچێکی کوردی ته‌مه‌ن ده ساڵ ده‌خاته ریزی ژنه به‌ناوبانگه‌کانی جیهانه‌وه.
گۆڤاری (Elle) سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی میدیا ئۆرمه‌ک وه‌ک یه‌کێک له ده ژنی هه‌ڵبژارده له جیهاندا ده‌ڵێ؛ چونکه ئه‌م کورده بچوکه ته‌مه‌ن ده ساڵانه‌یه، له ئاپاڕتمانه‌که‌ی خۆیان 27 زارۆکی کۆ کردبۆوه و له ژوره‌که‌ی خۆی فێری زمانی زگماکی ده‌کردن.
گۆڤاری ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کا که زمانی کوردی له تورکیا قه‌ده‌غه‌یه و میدیا به تاوانی وانه وتنه‌وه روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه هاتۆته‌وه.
نۆ ژنه هه‌ڵبژارده‌که‌ی تر له ڕوانگه‌ی گۆڤاری (Elle)ه‌وه ئه‌مانه‌ن؛
Diam (هونه‌رمه‌ندو گۆرانیبێژ)، Ellen Mc Arthur (وه‌رزشوان)، Géraldine Maillet (نوسه‌ر)، Emma de Caunes (کۆمیدی کار)، Kelly Moreira (مانکێن)، Serena Williams (تێنیسوان)، Dominique Reiniche (سیاستمه‌دار)، Herta Müller (وه‌رگری خه‌ڵاتی نوبێل له ساڵی 2009 دا) و خوشکانی Mulleavy که له بواری مۆده و فاشیۆندا چالاکن.
گۆڤاری (Elle) ساڵی 1945 له لایه‌ن گروپێک ژن به ئامانجی داکۆکی له مافی ژنان ده‌ستی به وه‌شان کردوه.

سەرچاوە : وێبلاگی 24 کاتژمێر
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون : هێزوکانی پۆلیسی بر‌یتانیا، ژمارە‌یە‌ک پیاوی سەرمایە‌داری عه‌رەبیان دە‌ستگیر کرد، که سەرقاڵی کڕینی کچانی 14 تا 23 ساڵی بریتانی بوون.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی به‌ریتانی، سه‌باره‌ت به ده‌ستگیرکردنی سه‌رمایه‌داره‌کان، سه‌رچاوه‌کانی پۆلیسی به‌ریتانیا روونیانکردۆته‌وه، که ئه‌و که‌سانه، له کاتی کڕینی ژماره‌یه‌ک کچی به‌ریتانی له ناو هوتێلێکی پێنج ئه‌ستێره له رۆژئاوای شاری لۆندرا‌دا، له‌گه‌ڵ باندێکی چوار که‌سی که له سێ ئافره‌ت و پیاوێکی به‌ریتانی پێکهاتووه، ده‌ستگیر کراون.
زیاتر روونیان کردۆته‌وه، که سه‌رمایه‌داره عه‌ره‌به‌کان، هه‌ر کچێک‌یان له به‌رامبه‌ر 50 هه‌زار پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی‌دا، کڕیوه، بڕه‌که‌ش ده‌کاته زیاتر له 82 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی.
به‌رپرسانی پۆلیسی به‌ریتانیا، بێ ئه‌وه‌ی ناوی سه‌رمایه‌دار و ئه‌ندامانی بانده‌که ئاشکرا بکه‌ن، وتویانه؛"ئه‌و بانده په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک باندی دیکه له شاره‌کانی نیوکاسڵ و لیڤه‌رپوول‌دا، هه‌بووه، که ئه‌و کچانه له ته‌مه‌نێکی که‌م‌دا، ده‌کڕن و ده‌فرۆشنه‌وه".

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - پەیامنێر : کچێک له شارۆچکه‌ی سۆران، به‌هۆی به‌رکه‌و‌تنی به گوله‌ی ده‌مانچه‌ی که‌سوکاری خۆی، بووه قوربانی.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سۆران به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی راگه‌یاند:"ئێواره‌ی دوێنێ سێ‌شه‌ممه، کچێک به ناوی "ر.ر.ع" 16 ساڵ، که پیشه‌ی قوتابییه، له گوندی "ماویلیان"ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی سۆران، پاش ئه‌وه‌ی به ده‌مانچه‌ی که‌سوکاری خۆی، گوله‌یه‌ک له سنگی خۆی ده‌دات، به‌سه‌ختی برینداربووه و له‌پاش رووداوه‌که‌ش، گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه".
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، که‌سوکاری قوربانییه‌که، رایانگیاندووه، که له ئه‌نجامی یاریکردنی کچه‌که‌یان به ده‌مانچه‌که، گوله‌یه‌ک ده‌رچووه و به‌ر سنگی که‌وتووه.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌خۆشخانه، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، که پێده‌چێت، کچه‌که به ئه‌نقه‌ست گوله‌ی له خۆی دابێت و ئێستاش باری ته‌ندروستی زۆر خراپه.
لای خۆیه‌وه، پۆلیس دۆسییه‌ی به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆکاری رووداوه‌که، کردۆته‌وه.

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - پەیامنێر: كە‌مێك به‌ر له ئێستا له شارۆچكه‌ی زاخۆ، كچێك كه هیچ كه‌سێك له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی ئاگادار نه‌بوون له‌سه‌ر پردی ده‌لال خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه. به‌پێی ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییانه‌ی به ده‌ستی ئاژانسی په‌یامنێر كه‌وتوون، ئه‌و كچه ته‌مه‌نی له نێوان 20 تا 25 ساڵی دایه و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی زاخۆیه، به‌ڵام هۆكاری خۆ هه‌ڵدانه خواره‌وه‌ی له سه‌ر پردی زاخۆ نه‌زانراوه. ده‌رباره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و كچه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی زاخۆ تایبه‌ت بۆ په‌یامنێر گووتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی به‌ر تاشه به‌رده‌كانی خواره‌وه‌ی پردی ده‌لال كه‌وتووه، ئه‌و كچه پێیه‌كی شكاوه و ئه‌وی تریشی تووشی پێكان هاتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی تووشی خوێن به‌ربوون بووه و به‌هۆیه‌وه له‌هۆش خۆی چووه. جێی ئاماژه‌یه، پردی ده‌لال به‌رزییه‌كه‌ی 15 مه‌تره‌و تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری خۆ هه‌ڵدانه خواره‌وه‌ی ئه‌م كچه نه‌زانراوه و هیچ یه‌كێكیش له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یی به رووداوه‌كه‌یان نه‌زانیوه، به‌ڵام پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه كردۆته‌وه.

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - پەیامنێر : هه‌ژار مه‌موزینی- ته‌رمی ئافره‌تێك به ده‌ستبڕاوی له نزیک که‌ناری رووباری خازر، له سنووری شاره‌دێی باشیک‌ی سه‌ر به پارێزگای موسڵ، دۆزر‌ایه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له شاره‌دێی باشیک، به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی راگه‌یاند؛ کاتژمێر 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیس ته‌رمی ئافره‌تێكیان له نزیک که‌ناری رووباری خازر له ده‌شتی گوندی "سه‌ی کانی گه‌وره"ی سه‌ر به شاره‌دێی باشیک، به‌ده‌ست بڕاوی دۆزییه‌وه. سه‌رچاوه‌که، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، که ته‌رمه‌که شێواو و بۆگه‌ن بووه و پێده‌چیت به‌ر له هه‌فته‌یه‌ک کوژرابێت، هه‌ر به‌هۆیه‌وه، نه‌توانراوه بناسرێته‌وه و ته‌مه‌نیشی بزانرێت. هه‌مان سه‌رچاوه وتیشی:"له‌پاش دۆزینه‌وه‌شی، ته‌رمی ئافره‌ته‌که به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه، ره‌وانه‌ی دادپزیشکی کراوه". جێی ئاماژه‌یه، که‌ناری رووباری خازر که شوێنێكی گه‌شتیارییه، ناوه‌ناوه، ته‌رمی که‌سانی نه‌ناسراوی تێدا ده‌ده‌زۆرێته‌وه.

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - پەیامنێر ؛ له گە‌ڕە‌كێكی ناحیە‌ی هە‌ریر و له نیوە‌شە‌وی رابردوودا، به هۆی تەقینی پە‌رە‌مێزێكە‌وه، ئافرە‌تێك سوتا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی شاری هه‌ولێر به په‌یامنێری راگه‌یاند، سه‌عات 1ی نیوه‌شه‌وی رابردوو، له گه‌ڕه‌كی باتاسی ناحیه‌ی هه‌ریر، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ به‌ناوی "ر .ف .ح"ـه‌وه سوتاوه.
body { background-color: #FFFFFF; font-family: "Tahoma, Unikurd Web"; font-size: x-small; }
به گوێره‌ی كه‌س وكاری ئافره‌ته‌كه، رووداوه‌كه به‌هۆی ته‌قینی په‌ره‌مێزی ماڵه‌وه بووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌و ئافره‌ته 40%ی جه‌سته‌ی سوتاوه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه برینه‌كه‌ی مه‌ترسیداره.
جێی ئاماژه‌یه، قوربانیه‌كه ئافره‌تی ماڵه‌وه‌یه.
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - پەیامنێر: به پێی ئه‌نجامی راپرسییه‌ك، 59%ی ئافره‌تان و ژنان، له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن ره‌گه‌زی نێرینه تووشی ته‌حه‌ڕوش و ته‌شقه‌ڵه پێكردن هاتوون و زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بووه. ئه‌م راپرسییه له لایه‌ن ده‌زگای رۆژنامه‌وانی (وارڤین) تایبه‌ت به كاروباری ژنان له هه‌ر چوار پارێزگای باشووری كوردستان ( هه‌ولێر، سلێمانی ، كه‌ركوك و دهۆك) له نێو ره‌گه‌زی مێینه‌دا سه‌باره‌ت به " ته‌حه‌ڕوشكردن به ره‌گه‌زی مێینه له لایه‌ن ره‌گه‌زی نێر، ئه‌نجامدراوه". به پێی ئه‌نجامی راپرسیه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی به ده‌ست (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) گه‌یشتووه، جۆره‌كان ته‌حه‌ڕوش به‌سه‌ر شه‌ش حاڵه‌ت دابه‌شكراوه، له‌وانه (ناوماڵ، قسه‌ی ناشیرین، ده‌ست بۆ بردن، په‌لاماردان، ته‌له‌فۆن كردن، فیكه لێدان و چاوداگرتن و چاولێكردن و نوكته‌ی سێكسی)، كه تێیدا حاڵه‌تی قسه‌ی ناشیرین به پله‌ی یه‌كه‌م هاتووه. هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی حاڵه‌تی ته‌حه‌ڕوش و ته‌شقه‌ڵه‌كردن به ئافره‌تانی تێدا روویداوه سه‌رشه‌قامه‌كان زیاتر ته‌حه‌ڕوشی تێدا ئه‌نجامدراوه‌و دواتر ناوماڵ پله‌ی دووه‌می هه‌یه، دوای ئه‌ویش شوێنه گشتییه‌كانه به پله‌ی سێهه‌م و ناو فه‌رمانگه‌كانیش به پله‌ی چواره‌م و شوێنه‌كانی تریش به پله‌ی پێنجه‌م هاتوون، به‌ڵام جودا له‌وانه ته‌حه‌ڕوش كردن له ناو ئۆتۆمبێل به پله‌ی شه‌شه‌م هاتووه، ئه‌ویش زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی ده‌ست بۆ بردن بووه. له راپرسیه‌كه‌دا چۆنییه‌تی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌حه‌ڕوش یاخود ته‌شقه‌ڵه‌یان پێكراوه، ئاماژه‌ی پێدراوه، له‌م باره‌یه‌وه تێیدا هاتووه301 كه‌س بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئاگادار كردووته‌وه، كه رێژی 31%ی ئه‌وانه‌ی ته‌حه‌ڕوشیان پێكراوه پێكده‌هێنێت، به‌ڵام 343 كه‌سیش راسته‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر كردووه، هه‌روه‌ها به رێژه‌ی 35% و نزیكه‌ی 324 كه‌س بێ ده‌نگییان نواندووه و هیچ جۆره هه‌ڵسوكه‌وتێكیان نه‌نواندووه. رێژه‌ی 95% به‌شداربووانی راپرسیه‌كه كه ژماره‌یان 324 كه‌سه، هۆكاری ته‌شقه‌ڵه و ته‌حه‌ڕوش پێكردنیان بۆ هۆكاری سه‌ره‌كی بێده‌نگی نواندن له به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زی نێرینه، شه‌رم كردن، ترس له كۆمه‌ڵه و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌رِێننه‌وه. جێی ئاماژه‌یه، ده‌زگای رۆژنامه‌وانی (وارڤین) بۆ ئه‌نجامدانی راپرسیه‌كه‌ی له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، كه‌ركوك 2000 فۆرِمی راپرسی، له هه‌ر چوار پارێزگاكه دابه‌شكردووه و له‌كۆتایدا 1650 فۆرِم پرِكراوه‌ته‌وه و 350 فۆرمی دیكه‌ش به‌ته‌واوه‌تی پرِنه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه له رێژه‌ی گشتییان كه‌م كردۆته‌وه. 
داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون – پەیامنێر :سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت به (ئاژانسی په‌یامنێر) گووتی: "دوێنێ شه‌و كات 9، له گه‌ڕه‌كی باداوه‌ی هه‌ولێر، هاووڵاتییه‌ك به هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه ژنه‌كه‌ی خۆی بریندار كرد".
گووتیشی: "(ه. ف. 32 ساڵ) له لایه‌ن هاوسه‌ركه‌یه‌وه ده‌ست رێژی لێكراوه و چه‌ند گوله‌یه‌كی به‌ركه‌وتووه".
ئافره‌ته‌كه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه و پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه كرووه.

داوا لە خوێنەرانی ئازیز دەکەین ئەگەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵ یان بابەتیان هەیە بە ئادرەسی ئەو ئێمێلەوە بۆمان بەکڕێ بکەن . Dengi.xatun@gmail.com
خاتوون - رووداونێت : له‌ماوه‌ی 8 مانگی سه‌ره‌تای 2009 له پارێزگای سلێمانی 33 ئافره‌ت و 2 پیاو سووتاون.
به‌پێی ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی سلێمانی له‌ماوه‌ی 8 مانگی سه‌ره‌تای 2009 له پارێزگای سلێمانی 33 ئافره‌ت و 2 پیاو به سووتان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و ئاماره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی كه كۆپییه‌كی ده‌ست (رووداونێت) كه‌وتووه، تێیدا هاتووه " ئه‌وانه‌ی ئافره‌ت و پیاوانه‌ی سووتان ته‌مه‌نیان زیاتر له‌نێوان 15 تا 45 ساڵ بووه".
به‌پێی ئاماره‌كه سووتان له سلێمانی رووی له زیاد بوون كردووه به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌مانگه‌كانی سه‌ره‌تای 2009 كه‌متر بووه له مانگه‌كانی دواتری.

